خولەکان لە مێرکاتۆی هاوینەدا خەرجییان چەند بووە؟

مەستان حوسامەدین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ" لە مێرکاتۆی هاوینەی 2026دا ڕیکۆردی لە خەرجکردنی پارەدا شکاند، دوای ئەوەی کۆی خەرجی یانەکان گەیشتە سەرو چوار ملیار پاوەند، ئەمەش بەرزترین بڕە تاوەکو ئێستا لە بازاڕی گواستنەوە خەرجکرابێت.

ئەم شەپۆلە تاوەکو کاتژمێر 01:00ی شەوی سێشەممە بەردەوام بوو، مانچێستەر سیتی بە کۆی 458 ملیۆن پاوەند چالاکترین یانە بوو لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا، بە تایبەت دوای کڕینی ئینزۆ فێرناندێز بە 125 ملیۆن و ئیلیۆت ئەندێرسۆن بە 116 ملیۆن پاوەند، یانەی چێڵسیش پلەی دووەمی گرتووە کە زیاتر لە 400 ملیۆن یۆرۆیان خەرجکردووە.

سەبارەت بە خولەکانی دیکە، لە دوای پرێمەرلیگ سێریا ئەی پلەی دووەمی گرتووە، بڕی 1.16 ملیار یۆرۆیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجکردووە، لە کاتێکدا لە زۆربەی وەرزەکانی ڕابردوو بەهۆی قەیرانی داراییەوە، ئەم خولە ئیتاڵییە خەرجی زۆری نەبووە.

بۆندسلیگا پلەی سێیەمی گرتووە، بە بڕی 781.8 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە، بەڵام هاوسەنگییەکی باشی ڕاگرتووە، چونکە 38 ملیۆن یۆرۆ هاوسەنگی ئەرێنی هەبووە، واتە کورتهێنانی نەبوو.

لالیگای ئیسپانیش پلەی چوارەمە، بڕی 755 ملیۆن یۆرۆیان لە بازاڕی گواستنەوەدا خەرجکردووە، بەڵام بڕی 497 ملیۆن یۆرۆیان بە کورتهێنانی 257 ملیۆن یۆرۆ لە ڕێگەی فرۆشتنی یاریزان قازانج کردووە.

ئەو خولەشی کە زۆرترین قازانجی کردووە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا، لیگ وەنی فەرەنسیە، یانەکانی ئەم خولە بڕی 605 ملیۆن یۆرۆیان خەرکردووە، بەڵام تەنیا لە فرۆشتنی یاریزانان 1.33 ملیار یۆرۆیان بەدەستهێنا، ئەمەش ڕیکۆردێکە پێشتر خولەکە نەیبووە.

مەستان حوسامەدین

1 کاتژمێر پێش ئێستا