لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەکان بە چڕى دەستیپێکردووە

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەکان بەچڕى دەستیپێکرد.
  • لە شارەدێی سیروان زیادەڕۆییەکانى سەر موڵکی گشتی لە گوندی تەپەتۆڵەکە لابران.
  • ئاماژەى بەوەشکرد، هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی بە چاودێریی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت.

هێمن حوسەین، سەرۆكی لیژنەی زیادڕۆیی لە پارێزگاى هەڵەبجە، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە هەڵمەتەکەیان دەستپێکردووە و دوای ئاگادارکردنەوەی چەندبارەی سەرپێچیکاران و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکان، خۆیان ڕاستەوخۆ دەستتێوەردانیان کردووە و زیادەڕۆییەکانیان پاککردووەتەوە.


لە ژێر چاودێرى پارێزگارى هەڵەبجە

  • هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی بە چاودێریی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت.
  • سەرجەم ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە لە سنوورى پارێزگاکە دەستدرێژییان کراوەتەسەر.
  • بە گوێرەى ڕێنماییەکانى لیژنەی زیادڕۆیی هەڵەبجە، چەند جارێک ئەو کەسانە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ لابردنی زیادەڕۆییەکانی سەر موڵکی گشتی.
  • ئەگەر پابەندى ڕێنماییەکان نەبن خۆیان ڕاستەوخۆ دەستوەردان دەکەن و زیادەڕۆییەکان پاکدەکەنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتریش لە چوارچێوەی پاراستنی موڵکی گشتیدا، هەڵمەتێکی هاوشێوە بۆ لابردنی زیادەڕۆییەکان لە گوندی عەبابەیلێ جێبەجێکرا.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

لە شارەدێی سیروان زیادەڕۆییەکانى سەر ڕێگا تازەکەى هەڵەبجە لابران

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا