تەندروستیی سلێمانی: مانگی ڕابردوو زیاتر لە 200 هەزار پشکنینی شیكاری لە تاقیگەكانی سلێمانی كراون
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
تەندروستیی سلێمانی چەند ئامارێکی تەندروستی مانگی ڕابردووی تاقیگە و نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە
- مانگی ڕابردوو لە سەرجەم تاقیگەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی 201,535 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراون
- مانگی ڕابردوو لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 153 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراون
- مانگی ڕابردوو لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 4,403 چارەخواز بینراون
- مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 11,043 چارەخواز بینراون
- مانگی ڕابردوو لە سەنتەری شەکرە و کوێرەگلاندەکان 3,235 چارەخواز بینراون


سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا