پیاوێک بۆماوەی 271 ڕۆژ بە گورچیلەیەکی بەرازەوە ژیا

گران جاف 1 کاتژمێر پێش ئێستا

بۆیەکەمین جارە گورچیلەیەکی بەراز بە سەرکەوتوویی وەکو پردێک کار بکات

  • لە ویلایەتی ماساچوسێتسی ئەمریکا، پیاوێکی تەمەن 66 ساڵ بەناوی تیم ئەندروس گورچیلەیەکی بەرازی بۆ چێنرا
  • پیاوەکە بەهۆی دوا قۆناغی سستبوونی گورچیلەوە پێویستی بە چاندنی گورچیلە هەبوو
  • بەهۆی بەردەستنەبوونی گورچیلەی مرۆڤەوە، گورچیلەیەکی بەرازی بۆ چێنرا
  • گورچیلەیەکی بەراز لە تاقیگە چەند گۆڕانکارییەکی بۆماوەیی بۆ کرا
  • ئەم گورچیلەیە بۆ ماوەی 271 ڕۆژ لە جەستەی پیاوەکەدا بەباشی کاریکرد و پێویستی بە شوشتنەوەی گورچیلە نەبوو
  • پاشان لە مانگی یەکی 2026 گورچیلەیەکی مرۆڤ بەردەست بوو
  • هەربۆیە گورچیلەی بەرازەکە دەرهێنرا و گورچیلەی مرۆڤی بۆ چێنرا
  • ئێستا دۆخی پیاوەکە جێگیرە
  • بەهۆی ئەوەی سەرەی گورچیلە دوورودرێژە و ماوەیەکی زۆری پێویستە تاوەکو کەسێک گورچیلەیەکی مرۆڤی دەستدەکەوێت، چاندنی گورچیلەی بەراز وەکو پردێکی کاتی، ژیانی ئەم پیاوەی ڕزگارکردووە

گورچیلەی بەراز چۆن بۆ مرۆڤ ئامادە دەکرێت؟

  • لە تاقیگە کۆمەڵێک پڕۆتین و جینی بەرازەکە لە گورچیلەکەیدا دەردەکرێت، بۆئەوەی سیستمی بەرگریی جەستەی کەسەکە وەکو تەنێکی نامۆ نەیبینێت و هێرش نەکاتە سەری
  • هاوکات، هەندێک جینی مرۆڤی بۆ زیاددەکرێت بۆئەوەی سیستمی بەرگریی کەسەکە بیناسێتەوە و وەکو ئەندامێکی جەستەی مامەڵەی لەگەڵ بکات
  • هەندێک دەستکاریی دیکەی دەکرێت بۆئەوەی کەسەکە تووشی ئەو ڤایرۆسانە نەبێت کە بەراز تووشی دەبێت
گران جاف

1 کاتژمێر پێش ئێستا