فیلمێکی کوردی نوێنەرایەتیی عێراق دەکات بۆ ئۆسکار
حەسەن فەلاح 05/09/2026
- پێشکەشکراوی فەرمیی عێراقە بۆ ئۆسکار
- لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا دەرهێنەری ناسراوی کوردە
- لەبارەی شەڕی خانمە شەڕڤانانە دژ بە داعش
- تشرینی دووەم وەرگیرانی لە ئۆسکار یەکلایی دەبێتەوە

بە فەرمی: عێراق فیلمی No Paradise If You Are Killed By A Womanی پێشکەشی ئەکادیمیای زانست و هونەری وێنەی جووڵاو کرد بۆ هەڵبژاردن و بەربژێربوون لە لیستی باشترین فیلمە درێژە نێودەوڵەتییەکان لە خەڵاتەکانی ئۆسکار.
تاوەکو تشرینی دووەم، ئەکادیمیاکە پێداچوونەوە بە فیلمەکەدا دەکات و لە هەمان مانگدا بڕیاری کۆتایی دەدرێت کە ئاخۆ وەکو بەربژێری عێراق کێبڕکێ بۆ خەڵاتەکە دەکات یاخود ڕەت دەکرێتەوە.

ئەم فیلمە، لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا دەرهێنەری ناسراوی کوردە، کە لە ئاستی ناوەڕۆکدا، باسی سەردەمی شەڕی دژ بە داعش دەکات و خانمە شەڕڤانەکان کارەکتەری سەرەکین تیایدا.

حەسەن فەلاح
05/09/2026