مۆزەخانەیەکی شارستانی لە ئاکرێ دەکرێتەوە
حەسەن فەلاح 12 کاتژمێر پێش ئێستا
- بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور ڕاسپاردەکەی پێشکەش کردووە
- لیژنەیەکی تایبەت لە ئاکرێ کارەکانیان وەرگرتووە
- بەشێک لە قشڵەی ئاکرێی بۆ نۆژەندەکرێتەوە

لە ڕاگەیێنراوێکی نوێدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور، گۆڕینی بەشێک لە قشڵەی ئاکرێی بۆ مۆزەخانەیەکی شارستانیی و شوێنەواریی ڕاگەیاند.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، سەردانی شوێنەکەیان کردووە و بڕیارە بەم نزیکانە دەست بە نۆژەنکردنەوە و کارەکان بکرێت.

حەسەن فەلاح
12 کاتژمێر پێش ئێستا