جەلال تەقی لە نووسەر و وەرگێڕە ناسراوەکانی کورد بوو
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- ساڵی 1939 لە سلێمانی لەدایکبووە
- 1960 پاڵنەر بە زیرەکییەکەی نێردراوە بۆ مۆسکۆ
- 1967 کۆلێجی بیناسازی لە مۆسکۆ تەواوکردووە
- ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەورووپا
- چەندین بەرهەمی ڕووسی وەرگێڕاوە
- پێنجی ئەیلوولی 1993 کۆچی دوایی کردووە
جەلال تەقی، جگە لەوەی وەکو ئەندازیار کاری کردووە، کاری لە کایەی وێژەییدا کردووە و نووسەر و وەرگێڕ بووە، چەندین بەرهەمی جیهانیی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە.
دیارترین بەرهەمەکانی:
- خەباتی گەلی کورد لە یاداشتەکانی ئەحمەد تەقیدا
- خەبات لەڕێی کوردستان
- دەربارەی ڕەخنە
- شەڕەکانی ئەسکەندەری مەقدۆنی
- خانم و سەگەکەی
- شەوانی گوێ ئاگردان
- شەوە سپییەکان
جەلال تەقی، ڕێکەوتی پێنجی ئەیلوولی 1993 لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا