ژیاری شارستانی لە سایەی دارستانە باراناوییەکانی ئامازۆندا
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دارستانە باراناوییەکانی ئامازۆن، لەنێوان 56 بۆ 33.9 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر پێکهاتووە، مێژووی ژیاری مرۆیی لە دارستانە باراناوییەکانی ئامازۆن، دەگەڕێتەوە بۆ 11 هەزار ساڵ لەمەوبەر.

چەند ڕاستییەک لەبارەی ئەم دارستانە بزانە:
- دارستانەکە، شوێنی ژیانی 47 ملیۆن کەسە، کە زیاتر لە دوو ملیۆنیان دانیشتووانی ڕەسەنن، لە 400 گرووپی جیاواز پێکهاتوون و بە 300 زمان قسە دەکەن.
- تاوەکو ئێستا، زۆرینەی ئەو هۆز و کۆمەڵگانەی لە هەناوی ئەم دارستانانەدا دەرکەوتوون، وەکو کۆمەڵگەی سەرەتایی ڕاوچی-کۆکەرەوە ژیاون.
- ساڵی 1541، دارستانەکە لەسەر دەستی "فرانچیسکۆ دو ئۆرێلانا" لە چوارچێوەی گەشتی جیهانیی ئیسپانییەکاندا دۆزراوەتەوە.
- ڕووبەری ئەم دارستانە، 6.7 ملیۆن کیلۆمەتر دووجایە و زۆرینەی باکووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئەمریکای لاتین دادەپۆشێت، باوەڕ وایە بەنزیکەی 400 ملیار درەخت لەخۆدەگرێت و ڕۆژانە بڕی 20 ملیار تۆن ئاو تێکەڵی هەوا دەکات

لەم دارستانەدا، ملیۆنان جۆری جیاوازی ئاژەڵ و مێروو دەژین، کە زۆرینەیان هێشتا نەدۆزراونەتەوە

کاریگەر بە چالاکییە مرۆییەکان و لە سایەی گۆڕانی کەشوهەوادا، لە سەرەتای ساڵی 2000 تاوەکو ئێستا، دارستانەکە لە سەدا 69 ڕێژەی دابارینی کەمیکردووە.
کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، هۆکاری سەرەکیی لەناوچوونی دارستانەکانی ئامازۆنن، باوەڕ وایە تاوەکو ئێستا سەدا 17ی دارستانەکە لەناوچووبێت.

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا