لە سلێمانى نزیکەى 22 ملیار دینار لە پارەى گەنمى جووتیاران دابەش دەکرێت
پووختەی هەواڵەکە:
- سبەى دەست بە دابەشکردنى چەکى پارەى گەنمى جووتیاران دەکرێت.
- پارەکە تایبەتە بە شایستەی دارایی جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2025.
- بڕیارە جووتیارانی سنوورەکە لە ماوەی سێ ڕۆژدا چەکی پارەکانیان پێ بدرێت.
بڕیارە سبەی پڕۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2025 دەستپێبکات و لە ماوەی سێ ڕۆژدا چەکی پارەکانیان پێبدرێت.
لێدوانی بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی دەربارەی بڕی پارەکە
- بڕی 21 ملیار و 908 ملیۆن دینار وەک بەشێک لە پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 خەرجکراوە.
- ئەم بڕە پارەیەش جووتیارانی سنووری هەر شەش سایلۆکەی پارێزگاکە دەگرێتەوە و لەسبەیەوە بۆ ماوەى سێ ڕۆژ دابەشى دەکەن.
- کۆی شایستە داراییەکانی جووتیارانی سنوورەکە بۆ ساڵی 2025 زیاتر لە 120 ملیار دینار بووە.
- لەو بڕەش تاوەکو ئێستا 33 ملیار دیناری لێ ماوەتەوە و خەرج نەکراوە.
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بڕی 21 ملیار و 908 ملیۆن دینار وەک بەشێک لە پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 خەرجکراوە. ئەم بڕە پارەیەش جووتیارانی سنووری هەر شەش سایلۆکەی پارێزگاکە دەگرێتەوە و لەسبەیەوە بۆ ماوەى سێ ڕۆژ دابەشى دەکەن.
بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستا بۆ جووتیارانی سنوورەکە خەرجکراوە
بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، کۆی شایستە داراییەکانی جووتیارانی سنوورەکە بۆ ساڵی 2025 زیاتر لە 120 ملیار دینار بووە، کە تاوەکو ئێستا 33 ملیار دیناری لێ ماوەتەوە و خەرج نەکراوە.
هاوکات جەختی لەوەشکردەوە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ ساڵی 2026 خەرج نەکراوە.
دواکەوتنی شایستە داراییەکانی جووتیاران
ساڵانە حکومەتی فیدراڵ، بەگوێرەى پلانێکی دیاریکراو گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، بەڵام سەرەڕای وەرگرتنی بەشێکی کەمی بەرهەمەکە، پرۆسەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان کاتێکی زۆر دەخایەنێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی دەستپێدەکات
وەزیری بازرگانی عێراق: شایستەی جوتیاران کرا بە بودجەی سیادی و مانگانە پارەی گەنم خەرج دەکرێت
پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت؛ بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا