شانۆیی "پیانۆ" لە هەولێر دەستپێدەکات
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- بەهۆی نەبوونی لۆگۆی حکومەت، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوان ماوەیەک نمایشەکەی ڕاگرت
- بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر دەستپێکی نمایشەکەی ڕاگەیاند
لە بڵاوکراوەیەکی نوێیدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەری هەولێر، جەختی لە نمایشکردنی شانۆیی "پیانۆ" کردەوە لە شارەکە.
بە خۆشحاڵییەوە بەخێرهاتنی شانۆیی 'پیانۆ' و شانۆکارانی بەڕێزی سلێمانی دەکەین بۆ هەولێر، هیوادارین نمایشەکەتان پڕ لە سەرکەوتن و سەرنجڕاکێشان بێت و هەولێر بە گەرمی پێشوازیتان لێ بکات
سیروان عوسمان - بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر

لە ماوەی ڕابردوودا، شانۆییەکە لە هەولێر ڕاگیرا، کە بە گوتەی شوان کەریمی دەرهێنەر، "بەهۆکاری نەبوونی لۆگۆی حکومەت لە سەرەوەی پۆستەری شانۆییەکە، ڕێگەنەدرا لە هەولێر نمایش بکرێت."
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا