پاڤارۆتی: پادشای تۆنە بەرزەکان
نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، پاڤارۆتی هاوشانی پلاسیدۆ دۆمینگۆ و خۆسێ کارێراس، سێینەیەکی بەناوبانگی ئۆپێرایان پێکهێنا و لە سەرانسەری جیهانەوە سەرنجی ملیۆنان کەسیان بەلای کۆنسێرتەکانیاندا ڕاکێشا.
پاڤارۆتی پێش ئەوەی ببێت بە گۆرانیبێژی ئۆپێرا، وەکو مامۆستای سەرەتایی کاری کردووە و سەرەتا بیری لەوە کردووەتەوە ببێت بە گۆڵپارێزی تۆپی پێ.

ئارەزوویەکی زۆری خواردنی پاستای کردووە، بە گوتەی خۆی و بە تەنزەوە بەردەوام قەڵەوییەکەی بۆ زۆر خواردنی پاستا گەڕاندووەتەوە.
ساڵی 1993 لە نیویۆرک کۆنسێرتێکی گەورەی پیشکەشکرد و 500 هەزار کەس ئامادەی کۆنسێرتەکە بوون، ملیۆنان کەسیش لە تەلەڤیزیۆنەوە بینەری بوون.

بە یەکێک لە دیارترین هونەرمەندەکانی جیهان دادەنرێت لە ئاستی ناساندنی موزیکی کلاسیکییدا، هۆکار بوو بۆ ناساندنی کولتووری ئۆپێرا بە جەماوەری گشتی.
ڕێکەوتی شەشی ئەیلوولی 2007، لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا