عەلی زەیدی و نووری مالیکی کۆبوونەوە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
کۆبوونەوەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

پووختەی هەواڵەکە:

  • زەیدی و مالیکی جەخت لە تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەت دەکەنەوە.
  • هەردوولا جەختیانکردەوە لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
  • هەردوولا بە پێویستییانزانیوە پێکهاتەی کابینەی حکومەت تەواو بکرێت، چونکە دەبێته هۆکاری باشتربوونی ڕۆڵی حکومەت.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای کرد و جەختیان لە گرنگی تەواوکردنی کابینەی حکومەت و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە.



ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، زەیدی و مالیکی لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر دۆخی گشتیی وڵات و چەند دۆسیەیەکی سیاسی کردووە.


پشیتوانی لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی


لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، زەیدى و مالیکى، جەختیان لە گرنگیی پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی ئابووری و کارگێڕی کردووەتەوە.


جەختکردنەوە لە تەواوکردنی پێکهێنانی کابینەی حکومەت


هەر لەو دیدارەدا، هەردوولا بە پێویستییانزانیوە پێکهاتەی کابینەی حکومەت تەواو بکرێت، چونکە دەبێته هۆکاری باشتربوونی ڕۆڵی حکومەت و جێبەجێکردنی پڕۆگرامەکەی.


کۆبوونەوەی هەفتەی پێشوو چوارچێوەی هەماهەنگی


هەفتەی پێشوو، عەلی زەیدی، لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەتەکەی ڕایگەیاندبوو، گفتوگۆکانیان لەسەر ئەو پرسە بەرەو کۆتایی دەچێت و هەفتەی داهاتوو ناوی بەربژێرەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا