پێکان ژیانی وەرزشی نەیماری وێران کرد
پوختەی هەواڵ:
- نەیمار دا سیلڤا دووچاری پێکانێکی قورس بووە
- پێکانەکەی نەیمار ماسولکەی ڕانی لای ڕاستییەتی
- ئەگەری هەیە بۆ ماوەی دوو مانگ دووربکەوێتەوە
- میدیاکان باس لە وێرانبوونی کاروانی وەرزشی نەیمار دەکەن بەهۆی پێکانەوە
نەیمار و پێکان دوو چیرۆکی دانەبڕاوەن
یانەی سانتۆسی بەڕازیلی بە فەرمی ڕایگەیاند دیسانەوە نەیمار دا سیلڤا دووچاری پێکانێکی قورس بووە، کە لە یاریی بەرامبەر پاڵمیراس تووشی بووە.
بەپێی ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان، نەیمار کە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە تووشی پێکانێکی ماسولکەیی بووە لە ڕانی ڕاستیدا، لە ڕاگەیەندراوەکەی سانتۆسدا هاتووە: 'پشکنیننمان بۆ یاریزانەکەمان نەیمار جۆنیۆر کردووە، ئەنجامەکان دەریانخستووە کە تووشی پێکانێکی ماسولکەیی قورس بووە بەتایبەت لە ماسولکەی پێشەوەی ڕانی ڕاستیدا.
.' بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی گڵۆبۆی بەڕازیلی، چاکبوونەوە لە پێکانێکی لەم شێوەیە ڕەنگە لە نێوان چوار بۆ هەشت هەفتەی پێبچێت، واتە دوو مانگ.
میدیاکان، باس لەو نەگبەتییە دەکەن کە نەیمار هەموو ساڵێک دەبێت تووشی بێت، تاوەکو وای لێهاتووە ناویان ناوە نەگبەتی پێکان، یان پێکان سەری نەیماری خواردووە.
ئەمە یەکەمجار نییە نەیمار تووشی پێکانی قورس بێت، پێشتر نەشتەرگەریی کردووە، هەمووان دەڵێن نەیمار ئیدی پیی نەماوە و بەم تەمەنە ئەم هەموو پێکانە بەرگەی ساڵێکی دیکە ناگرێت، با خانەنشین بێت لەم حاڵەی باشترە.
هەر بەپێی راپۆرتەکان بێت، ئەم پێکانەی ئێستای نەیمار پێکانی ماسولکەیی لە جۆری 2B (کە دڕانی بەشێک لە فایبەرەکانی ماسولکەکەیە) بە ڕێگەی چارەسەری سرووشتی ، پشودان و پڕۆگرامێکی تایبەتی ڕاهێنانەوە چاک دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی ناخۆشە، گۆڕانی ئاستییەتی، نەیمار هەوڵی زۆری دا بۆ مۆندیالیش ئاستی وەکو جارانی لێبێت، بەڵام ئەم پێکانانە ناهێڵێت، هەر یاریزانێکیش کە بە پێکانی ئەی سی ئێڵ، یاخود پچڕانی بەستەرەکان ئەژنۆ تێپەڕێت، ئاستی وەکو جارانی لێنایەتەوە، نەیماریش هەمان کەیسە.

2 کاتژمێر پێش ئێستا