فلیک: ئەمساڵ چامپیۆنزلیگمان دەوێت
پوختەی هەواڵ:
- وەرزی نوێ دەستی پێکردووە و بەرشلۆنە خاوەنی سێ بردنەوەیە
- بەرشلۆنە بە 9 خاڵەوە پلەی یەکەمی لالیگای گرتووە
- ریاڵ مەدرید یەکەم شکستی لەم وەرزەدا تۆمارکرد و لە بەرژەوەندی بەرشلۆنە بوو
- هانسی فلیک خەونی ئەم وەرزەی تیمەکەی ئاشکرا کرد
چامپیۆنزلیگ دەگەڕێنینەوە کامپ نو
ڕستەی "چامپیۆنزلیگ دەگەڕێنینەوە کامپ نو"، یەکێکە لە بەناوبانگترین ڕستەکان کاتێک لە سەردەمی لیۆ مێسی گوترا، دوای 2015 بەرشلۆنە نەیتوانیوە چامپیۆنزلیگ بباتەوە، لەبەر ئەوە خەونیان بەدەستهێنانی جامەکەیە، بەڵام ماوەی چەندین وەرزە دوورکەوتوونەتەوە لەو خەونە.
بەرشلۆنەی هانسی فلیک ماوەی دوو وەرزۆ زیاتر زۆر جیاواز و بەهێزن، بەڵام تیمەکە هێشتا نەیتوانیوە لە نازناوەکە نزیک ببێتەوە، سەڕەرای ئەوەی نازناوەکانی دیکەی وەکو لالیگا، جامی شای و سوپەری ئیسپانیایان بردووەتەوە.
ئێستا لەگەڵ گۆرانکارییەکان، ئەنجامدانی گرێبەستی گەورە و پشت بەستن بە لاوەکانی لاماسیا، بەرشلۆنە دەیەوێت ئەمساڵ خەونەکەیان بەدیبهێنن.
هانسی فلیکی ڕاهێنەر لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی باسی لەم خەونەیان کرد:
پرسیارێکی زۆرم لێدەکرێت لەبارەی ئەوەی ئەمساڵ بەنیازی چین، هەمووان دەزانن کە ڕکابەریی ساڵ دوای ساڵ سەختتر دەبێت، لەبەر ئەوەی هەموو تیمەکان یاریزانی بەهێزیان هەیە، هەمووی گرێبەستی گرانبەها وگەورەیان کردووە، هەمووی خاوەنی ڕاهێنەری بە ئەزموون و شارەزان، جا بۆیە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کردوومانە پلانی گەورەمان داناوە، چامپیۆنزلیگ ئامانجی سەرەکیمانە، ئەمساڵ چامپیۆنزلیگ دەگەڕێنینەوە کامپ نوو، ئەمە هیوا و ئارەزووی ئێمەیە، متمانەی تەواوم بە تیمەکەم هەیە، گەرچی کەموکورتیمان لە پێکهاتەکە هەیە، بەڵام دەبێت واز لە بیانوو هێنانەوە بهێنین، بەپێی ئەوەی لەبەردەستماندایە بزانین چیمان پێدەکرێت، هەموو کاتێکیش گوتومە، یارییکردنی جوان کلیلی سەرەکی سەرکەوتنەکانمانە، ئەگەر نازناویش نەبەینەوە، گرنگ ئەوەیە هەر ساتێکی یارییکردنمان لە ناخی هاندەرانمان بمێنێتەوە.
هانسی فلیک، ڕاهێنەری بەرشلۆنە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا