ڕووداوێکی نامۆ لە پرێمەرلیگ، سێ یانە نەیانتوانیوە گۆڵ بکەن

مەبەست عەدنان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

دەستپێکی وەرزی نوێی خولی نایابی ئینگلیزی، حاڵەتێکی وشکەساڵی گۆڵ تۆمارکردنی بێپێشینەی لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا بەخۆیەوە بینیوە، لە سێ گەڕی یەکەمدا، سێ یانە نەیانتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن، ئەمەش رووداوێکە لە سەردەمی پرێمەرلیگدا هاوشێوەی نەبووە.

ئەو یانانەی تووشی ئەم قەیرانە بوون بریتین لە:

  • تۆتێنهام هۆتسپێر: سەرباری خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لە مێرکاتۆدا بۆ گواستنەوەی یاریزانان، یانەکە نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکات؛ دوای ئەوەی بە ئەنجامی 0-3 بە برێنتفۆرد و 0-2 بە نیوکاسڵ یونایتد دۆڕا، پاشانیش دوێنێ بەبێ گۆڵ لەگەڵ نۆتینگهام فۆڕێست یەکسانبوو.
  • ئەستۆن ڤێلا: پاڵەوانی یۆرۆپالیگ دەستپێکێکی زۆر خراپی هەبوو، کاتێک بە ئەنجامی 0-4 بە برایتۆن و 0-1 بە ئارسیناڵ دۆڕا، دوێنێش بەبێ گۆڵ لەگەڵ هۆڵ سیتی یەکسانبوو.
  • کۆڤێنتری سیتی: لە سێ دۆڕانی لەسەریەکدا نەیتوانیوە تۆڕی گۆڵی رکابەرەکانی بهەژێنێت، دوای ئەوەی بە ئەنجامەکانی 0-3 بە ئارسیناڵ، 0-1 بە هۆڵ سیتی و 0-1 بە مانچێستەر سیتی دۆڕاوە.
مەبەست عەدنان

1 کاتژمێر پێش ئێستا