دهۆک  و پێشمەرگەی سلێمانی بوونە پاڵەوانى گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی کوردستان

هەرێز جەمال 1 کاتژمێر پێش ئێستا

  • زیاتر لە دە یانە بەشداربوون
  • چەند ژمارەیەکى پێوانەیی نوێ تۆمارکرا

دواى دوو ڕۆژ لە ڕکابەرى، لە شارى سلێمانى پاڵەوانێتى کراوەى گۆڕەپان و مەیدانى یانەکانى کوردستان کۆتاییهات.

لەم پاڵەوانێتییە کە نزیکەى دە یانە بەشداربوون زۆرترین ژمارەى پێوانەیی لەسەر ئاستى خانمان و پیاوان تێیدا تۆمارکرا و هەردوو رۆژى پاڵەوانێتییەکەش ڕکابەرییەکى بەهێزى تێدا بوو.

ئەنجامى کۆتایی لەسەر ئاستى یانەکان بەمشێوازە بوو

 ئاستی کوڕان:

  - پلەی یەکەم: یانەی دهۆک (١٢٨ خاڵ)

  - پلەی دووەم: یانەی سیروانی نوێ (١٠٨ خاڵ)

  - پلەی سێیەم: یانەی شۆرجە (٩٧ خاڵ)

 ئاستی کچان:

  - پلەی یەکەم: یانەی پێشمەرگەی سلێمانی (١١٩ خاڵ)

  - پلەی دووەم: یانەی سیروانی نوێ (١٠٩ خاڵ)

  - پلەی سێیەم: یانەی فەتاتی کەرکووک (٩٩ خاڵ)

هەرێز جەمال

1 کاتژمێر پێش ئێستا