پارێزەرێک داوای یاسایی دژی محەممەد سەڵاح تۆمار دەکات
نەورۆز عوسمان 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پوختەی هەواڵ:
- پارێزەرێک داوایەکی یاسایی دژی محەممەد سەڵاح تۆمار کردووە و داوای مافی دارایی کارە یاساییەکانی پێشووی دەکات.
- دادگای قاهیرەی نوێ داوای ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی سەڵاح دەکات بۆ خوێندنی سوێندی یەکلاکەرەوە.
- ئامادەنەبوونی یاریزانی ناوبراو بەبێ پاساوی ڕەوا، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکاتەوە.
- ئەحمەد شووبێر ڕایگەیاند، بەهۆی یارییەکانی لە خولی تورکیا، سەڵاح دەتوانێت نوێنەرێکی یاسایی لە شوێنی خۆی دەستنیشان بکات.
ئەحمەد شووبێر، میدیاکاری بەناوبانگی میسر ئاماژەی بە داوایەکی یاسایی کردووە کە دژی محەممەد سەڵاح، کاپتنی هەڵبژاردەی میسر و یاریزانی یانەی ترابزۆن سپۆری تورکی تۆمارکراوە.
دادگای قاهیرەی نوێ یەکەم دانیشتنی سازکرد و داوای ئامادەبوونی سەڵاحی کرد بۆ خوێندنی سوێندی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە داواکاریی دارایی پارێزەرەکەی کە مێژووەکەی بۆ ئەیلوولی 2025 دەگەڕێتەوە.
دادگا ڕوونیکردەوە، کە سەرپێچیکردن لە ئامادەبوون بەبێ پاساوی یاسایی، لێکەوتەی یاسایی بەدوادادێت و پارێزەرەکەش بانگەشەی ئەوە دەکات لە ساڵی 2012ـەوە بریکارنامەی هەبووە.
لەلایەن خۆشییەوە، شووبێر جەختی لە دەستپاکی و ڕەوشتبەرزی سەڵاح کردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەهۆی پابەندبوونی بە یارییەکانەوە، سەڵاح ناتوانێت لە دادگای قاهیرە ئامادە بێت و دەتوانێت پارێزەرێک بنێرێتە دادگا.
نەورۆز عوسمان
1 کاتژمێر پێش ئێستا