ئەمڕۆ ئامەدسپۆڕ یاریی هەیە

مەستان حوسامەدین 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • ئامەدسپۆڕ ئەنجامەکانی لەم وەرزەدا باش بووە
  • ڕووبەڕووی قاسم پاسا دەبێتەوە
  • ئامانجی مانەوەی لە پلەکانی سەرەوەی ڕیزبەندیی

یانەی ئامەدسپۆر بە ئامانجی مانەوە لە پلەکانی پێشەنگی خولی نایابی تورکیا، ڕووبەڕووی قاسم پاشا دەبێتەوە و دەیەوێت سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنێت.
ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجی ئێوارە، لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی تورکیادا، یانەی ئامەدسپۆر لە یاریگای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە شاری ئیستانبوڵ ڕووبەڕووی یانەی قاسم پاشا دەبێتەوە.
ئامەدسپۆر بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پلەی پێنجەم و قاسم پاشاش بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی خولی نایابی تورکیادایە.
ئامەدسپۆر دەیەوێت پێش ئەوەی لە هەفتەی شەشەمدا میوانداری بەشیکتاش بکات، ئەم یارییە و یاری داهاتوو بەرامبەر باشاکشەهیر بباتەوە.
خاڵی بەهێزی ئامەدسپۆر لەم یارییەدا، بردنەوەی یاری ڕابردوویە لە ترابزۆنسپۆر و دەیەوێت لەم یارییەشدا درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات و یەکەم یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی بباتەوە.

مەستان حوسامەدین

3 کاتژمێر پێش ئێستا