کڕواتیا واز لە مۆدریچ ناهێنێت
پوختەی هەواڵ:
- لوکا مۆدریچ بانگێشتی هەڵبژاردەی کڕواتیا کراوەتەوە
- نەیشنزلیگ بەمزووانە دەستپێدەکات
- کڕواتیا داوای لە مۆدریچ کردووە بەردەوام بێت لەگەڵییان
- تەمەنی مۆدریچ ئێستا 41 ساڵە و دوایین بەشدارییکردنییەتی لەگەڵ هەڵبژاردەکە
هەمووان گوتییان مۆندیالی 2026، دوایین بەشدارییکردن و دوایین ساتەکانی کاروانی وەرزشی لوکا مۆدریچە لەگەڵ هەڵبژاردەی کڕواتیا، بەڵام مۆدریچ بڕیاری داوە بەردەوام بێت و نازانێت تەمەن چییە.
لە پاڵەوانێتی نەیشنزلیگ هەڵبژاردەی کڕواتیا بەرامبەر کۆماری چیک، ئیسپانیا و ئینگلتەرا یاریی هەیە، بەڵام وادیارە بەبێ مۆدریچ نابێت، چونکە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کڕواتیا گوتی کە مۆدریچی ئەفسانەی وڵاتەکەمان بۆ ئەم سێ یارییەی داهاتوویان لە نەیشنزلیگ بانگهێشتکراوە.
مۆدریچ قسەی لەگەڵ سلاڤن بیلیچ ڕاهێنەری نوێی کڕواتیا کردووە، لەگەڵ ماریان کوستیچی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کڕواتیاش گفتوگۆی کردووە، گوتویەتی ئەگەر کڕواتیا پێویستی بە منە، ئەوا من کێشەم نییە و یاریی دەکەم.
مۆدریچ تەمەنی وا 41 ساڵە، ئێستا لە یارییکردن لەگەڵ ئەی سی میلان بەردەوامە، بەڵام لە مۆندیالی 2026 گوتییان کە ئەمە دوایین بەشداریی کردنییەتی لەگەڵ کڕواتیا، ئێستا لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەتەوە و حەزدەکات یارمەتیدەری کڕواتیا بێت لە نەیشنزلیگ.
تاوەکو ئێستا مۆدریچ زیاتر لە 200 یاریی بۆ کڕواتیا کردووە، دیارترین دەستکەوتیان مۆندیالی 2018 بوو کاتێک پلەی دووەمیان بەدەستهێنا، ئەفسانەی پێشووی ریاڵ مەدریدە و خاوەنی چامپیۆنزلیگ و باڵۆندۆریشە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا