هەڵبژاردەی لاوانی عێراق گەیشتە جامى ئاسیا
یەکەم یاریی دۆڕا
بە دوو بردنەوە بووە پێشەنگى کۆمەڵەکەى
پاش ئەوەی لە یاریی یەکەمیدا روبەڕووی شکست بووەوە، هەڵبژاردەی لاوانی عێراق توانی قەرەبووی ئەو ئەنجامە بکاتەوە و بە سەرکەوتن بەسەر ئیمارات و تایلانددا، بە فەرمی سەرکەوتنی بۆ جامی ئاسیای لاوان مسۆگەر کرد کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتنی سەرکەوتن بۆ جامی ئاسیا، هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە یاریی یەکەمیدا تووشی دۆڕان هات بەرامبەر تورکمانستان، بەڵام لە یاریی دووەمیدا ئیرادەی خۆی نیشاندا و سەرکەوتنێکی گرنگی بەرامبەر ئیمارات تۆمار کرد.
لە کۆتا و یەککەلاکەرەوەترین یاریی قۆناغی پاڵاوتنیشدا، شێرەکانی ڕافیدەین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی تایلاند بوونەوە و توانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی پێبهێنن. بەم سەرکەوتنە ، لاوانی عێراق توانیان پێگەی خۆیان لە ڕیزبەندییەکاندا بسەلمێنن و بلیتی گەیشتن بە یارییە کۆتاییەکانی جامی ئاسیای ساڵی داهاتوو ببڕن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا