یاریزانێکى پێشووترى بەرشلۆنە وازهێنانى لە یاریکردن ڕاگەیاند

هەرێز جەمال 1 کاتژمێر پێش ئێستا

دوای 16 ساڵ لە یاریکردن

نازناوى لا لیگا و جامی شای ئیسپانیا و جامی سوپەری ئیسپانیاى هەیە

کریستیان تێیۆ، دوای 16 ساڵ لە یاریکردن لە یاریگەکاندا، لە ڕێگەی پەیامێکەوە وازهێنانی خۆی لە تۆپی پێی ڕاگەیاند و کۆتایی بە کاروانی وەرزشی هێنا.


کاروانی وەرزشی تێیۆ بە شێوەیەکی زیاتر بە یانەی بەرشەلۆنەوە بەستراوەتەوە، کە لە وەرزی2011-2012 لەژێر سەرپەرشتی پیپ گواردیۆلا سەریان خست بۆ تیپی یەکەم،لەو ماوەیەشدا 86 یاری بە درێسی بەرشەلۆنەوە ئەنجامدا، 20 گۆڵی تۆمارکرد و نازناوى لا لیگا و جامی شای ئیسپانیا و جامی سوپەری ئیسپانیاى بەرزکردەوە


دوای ڕۆشتنی لە بەرشەلۆنە لە ساڵی2014، تێیۆ یاری بۆ یانەکانی پۆرتۆ، فیۆرێننتینا، ڕیاڵ بێتیس، لۆس ئەنجلۆس، فەتح، عوروبە کرد، و دوایین ئەزموونیشی لە وڵاتی ئیمارات بوو.


تێیۆ لە پەیامی وازهێنانەکەیدا دەڵێت" خۆم بە زۆر بەبەخت دەزانم. هەرگیز وێنەی ئەوەم نەدەکێشا کە بۆ ماوەی 16ساڵ لە بەرزترین ئاستدا چێژ لەوە وەربگرم کە خۆشمدەوێت."

هەرێز جەمال

1 کاتژمێر پێش ئێستا