پەردە لەسەر پەیکەری خەڵات عومەر لادەبرێت

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • خەڵات عومەر لە نووسەر و وەرگێڕە ناسراوەکانی کورد بوو
  • بۆ ڕێزگرتن لە کارەکانی پەیکەری بۆ دروستکراوە
  • لە هۆڵی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەرەکەی لادەبرێت
  • پێش نیوەڕۆی هەشتی ئەیلوول ڕێوڕەسمەکە بەڕێوەدەچێت

لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمە تایبەتەکەدا، بنەماڵەی خەڵات عومەر، هاوتای کەسایەتی و ڕۆشنبیر و هونەرمەند و نووسەرانی شاری سلێمانی ئامادە دەبن.


پەیکەرەکە، بە ئەندازەی نیوەی فیگەر لەلایەن پەیکەرسازی ناسراوی کورد چێنەر نزار دروستکراوە.


کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ پەیکەرەکە لە هۆڵی کتێبخانەی گشتیی شاری سلێمانی پەردەی لەسەر لادەدرێت.


خەڵات عومەر:

  • نووسەر، سیاسەتمەدار و شارەزای کولتووری سیاسی بوو
  • کوڕی عومەری عەلی ئەمین و برای گەزیزە عومەرە
  • ڕێکەوتی 17ی کانوونی دووەمی 2026 کۆچی دوایی کرد
حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا