یەکەم فێستیڤاڵی کولتووری پێکهاتەکان لە کەرکووک بەڕێوەچوو

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • بە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
  • پێکهاتەکانی کەرکووک نمایشی کولتوور و هونەریان کرد
  • جەخت لە پێکەوەژیان و ئاشتەوایی کرایەوە

ئاریان سەڵاحەددین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەی فێستیڤاڵەکە بوو، کە تیایدا:

  • نوێنەری پێکهاتەکان ئامادە بوون
  • چەندین نەریتی کولتووری و هونەری پێشکەش کران
  • بنەمای پێکەوەژیان جەختی لێ کرایەوە
  • فرە ڕەنگیی شاری کەرکووک مژاری سەرەکی بوو

لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا و لە چوارچێوەی پەیامێکدا وەکو ڕاسپاردە، داوا لە سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک کرا، جەخت لە قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی، ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری ڕق و کینە و توندوتیژی بکەنەوە.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا