ڕێوڕەسمی حەوتەم خەڵاتی کارۆ بەڕێوەچوو
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- کەسایەتییە دیارەکانی سلێمانی ئامادە بوون
- تیشک خرایە سەر کار و بەرهەمەکانی ناوەندی کارۆ
- هێمن عومەر خۆشناو خەڵاتی کارۆی وەرگرت
- ژمارە دووی بڵاوکراوەی کارۆ بڵاوکرایەوە
- گۆرانی پێشکەش کرا

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، دەلیل جەمال وەکو نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، هاوتای د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون.

هونەرمەند پشتکێو و گرووپی موزیکیی لوڕ، ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون و موزیک و گۆرانییان پێشکەشی میوانەکان کرد.
لە دەرئەنجامی ڕێوڕەسمەکەدا، حەوتەم خەڵاتی کارۆ، درا بە پڕۆفیسۆر هێمن عومەر خۆشناو، هاوکات، دیاریی ماڵپەڕی هەواڵنامەی کتێب و چەپکەگوڵی پیرۆزبایی وەزارەت و بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژی پێ درا.

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا