دۆسیەی نیگریرا دەگاتە قۆناغی کۆتایی

مەستان حوسامەدین 56 خولەک پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • دۆسیەی نیگریرا یەکێکە لە گەورەترین دۆسییە وەرزشییەکان
  • لە ساڵی 2023ـەوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت
  • دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە گوایە بەرشلۆنە بەرتیلی داوەتە ناوبژیوانان
  • لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە وا دەگاتە ئەنجام

دۆسیەی نیگریرا یەکێکە لە گەورەترین و دەنگۆدارترین دۆسیە یاسایی و وەرزشییەکان لە مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیادا.

سەرەتای کێشەکە لەمەوە سەری هەڵدا، کاتێک لە سەرەتای ساڵی 2023، دادگای ئیسپانیا و داواکاری گشتی دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لەسەر بڕی 7.4 ملیۆن یۆرۆ کە یانەی بەرشلۆنە لە نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2018 بەخشیویەتی بە کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە خۆسێ ماریا ئێنرێکێس نیگریرا کە لەو سەردەمەدا جێگری سەرۆکی لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانی ئیسپانیا (CTA) بوو.

: بەرشەلۆنە تۆمەتبار کرا بەوەی کە ویستوویەتی لە ڕێگەی ئەم پارانەوە کاریگەری دروست بکات لەسەر بڕیاری ناوبژیوانان یاخود سودمەند بێت لە بڕیارە دروستکراوەکانی نێو یاریگا  واتا (دەستکاری کردنی بڕیارەکانی ناوبژیوان لە بەرژەوەندی خۆیان).

: تۆمەتەکە سەرەتا وەک "گەندەڵی وەرزشی و بازرگانی" و تەنانەت "بەرتیلدان" پۆلێن کرا.

لەو کاتەوە لێکۆلینەوە لە دۆسیەی نێگریرا بەردەوامە و تاوەکو ئیستاش نەگەیشتووەتە ئەنجامێکی کۆتایی.

یانەی ریاڵ مەدرید کە ڕکابەریی مێژووی بەرشلۆنەیە، ماوەی چەندین ساڵە خەریکی کۆکردنەوەی بەڵگەنامەی پیویستە تاوەکو بیسەلمێنیت کە بەڕاستی ڕوویداوە و هەموو ئەوانەی لەم دۆسیەیەدا بەشداربوون، بە سزای خۆیان بگەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، ریاڵ مەدرید داوای  شەش مانگ کاتی زیاتری بۆ لێکۆلینەوە لە دۆسیەکە کردووە، بەڵام داوەر داواکەی ڕەتکردووەتەوە، پیدەچێت دادگاییکرندی کۆتایی و یەکلاکەرەوە بکەوێتە کۆتاییەکانی ساڵی 2027، ئەمەش بەهۆی یەکلاییکردنەوەی چەند تانەیەک و وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵان.

لێکۆڵینەوەکان لە دۆسییەکە تاوەکو کۆتاییەکانی ئەمساڵ دەبێت، بەڵام ڕاستەوخۆ بڕیاری کۆتایی نادرێت، چونکە لەگەڵ کۆکردنەوەی سەرجەم بەڵگەنامەکان،  لایەنی سکاڵاکار و بەرگریکار ئینجا دۆسیەکە بەرەو پڕۆسەی دادگاییکردن دەچێت، کە پێشبینی دەکرێت یەک بۆ دوو هەفتە بخایەنێت.

مەستان حوسامەدین

56 خولەک پێش ئێستا