عەممار حەکیم بەجیا لەگەڵ مەسرور بارزانی و مەسعود بارزانی کۆبووەوە

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی

پووختەی هەواڵەکە:

  • بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کراوە.
  • جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کردووەتەوە.
  • عەممار حەکیم، سەرۆکى ڕەوتى حیکمەى نیشتمانی، بە جیا لەگەڵ هەریەک لە مەسرور بارزانی و مەسعود بارزانی لە هەولێر کۆبووەوە.
  • لە کۆبوونەوەکەش لەگەڵ مەسعود بارزانی گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کراوە.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەى نێوان سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى ڕەوتى حیکمەى نیشتمانی، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کراوە.



ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری


بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى فەرمانگەى میدیا و زانیارى، عەممار حەکیم و مەسرور بارزانی، جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کردووەتەوە.


کۆبوونەوەی حەکیم و مەسعود بارزانی


هەروەها، حەکیم لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبووەتەوە و بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى بارەگاى بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کراوە.
هەروەها باس لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق کراوە.




جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا