لە باکووری کوردستان یەکەم بەفری ئەمساڵ باری
عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە:
- بەر لە کۆتایی هاوین لە باکووری کوردستان بەفر باری.
- بەفربارینەکە لە لە شاخی سیپان کە لە سنووری شارۆچکەی ئادلجەوازی سەربە پارێزگای بەدلیسە.
- شاخی سیپان چوار هەزار و 58 مەتر لە ئاستى ڕووى دەریاوە بەرزە.
سەرەڕای بەردەوامیی وەرزی هاوین و نەهاتنی پاییز، لە بەرزاییەکانی باکووری کوردستان، یەکەمین بەفری ئەمساڵ باری.
ئەو شاخەی یەکەم بەفری ئەمساڵی لێ باریووە
لە شاخی سیپان کە لە سنووری شارۆچکەی ئادلجەوازی سەربە پارێزگای بەدلیسە، یەکەمین بەفری ئەمساڵ باری و بەشێک لە شاخەکەی سپیپۆش کرد.
بەرزی شاخەکە لە ئاستی ڕووی دەریاوە
شاخی سیپان چوار هەزار و 58 مەتر لە ئاستى ڕووى دەریاوە بەرزە، شاخێکی گڕکانییە و سێیەم شاخی بەرزی باکووری کوردستان و تورکیایە.
لە وەرزی پاییز و زستان بەشێک لە ڕێگاکانی باکووری کوردستان بەهۆی بەفرەوە دادەخرێن
لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و زستانیش بەشێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان دەکەونە بەردەم شەپۆلى سەرما و بە درێژایی وەرزی زستان، بەشێک لە ڕێگەکان بەهۆی بەفربارینەوە دادەخرێن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
شەپۆلی بەفربارین لە باکووری کوردستان؛ ڕێگای 30 ناوچە داخرا
بەفر بارین لە وان و موشی باکوری کوردستان رێگای 68 گوندی داخستووە
عەدنان ئەحمەد
1 کاتژمێر پێش ئێستا