دەستپێکردنەوەی ڕووبەڕووبوونەوە ئاگرینەکانی چامپیۆنزلیگ
مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەمشەو یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (2026-2027) بە چەند ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێز دەستپێدەکاتەوە، کە دیارترینیان یاریی نێوان ڕیال مەدریدی ئیسپانی و ئینتەر میلانی ئیتاڵییە.
- لووتکەی چامپیۆنزلیگ: لە گەڕی یەکەمی قۆناغی خولی پاڵەوانێتییەکەدا، یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداریی یانە ئیتاڵییەکە دەکات، لە یارییەکی دیکەشدا مانچێستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی پۆرتۆ.
- ڕووبەڕووبوونەوەی مێژوویی مۆرینیۆ: جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری ئێستای ڕیال مەدرید، لە ساڵی 2010دا مێژوویەکی زێڕینی لەگەڵ ئینتەر میلان تۆمارکرد کاتێک سیانەی مێژوویی بەدەستهێنا، لە نێویاندا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەر حیسابی بایرن میونشن لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"، دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتاییدا یانەی بەرشەلۆنەیان کردە دەرەوە.
یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ:
ئەیک ئەسینا – لاسک 19:45
کلەب بروج – ئەستۆن ڤێلا 19:45
دۆرتمۆند – ڤیاڕیاڵ 22:00
پۆرتۆ – مان سیتی 22:00
لیل – ڕیاڵ بێتیس 22:00
ڕیاڵ مەدرید – ئینتەرمیلان 22:00
مەبەست عەدنان
2 کاتژمێر پێش ئێستا