ڕێکەوتی نمایشکردنی فیلمی ئەنفا8 ئاشکرا کرا
حەسەن فەلاح 44 خولەک پێش ئێستا
- 23ی ئەیلوول لە سینەما سالمی سلێمانی نمایشدەکرێت
- لە دەرهێنانی کارزان کاردۆزییە
- سەر بە ژانرای خەیاڵی زانستییە
لە ئاستی ناوەڕۆکدا ئەم فیلمە لە دوو چیرۆکی ئەفسانەیی میسڕی دێرین و میسۆپۆتامیا سەرچاوەی گرتووە، ئەفسانەکانی "جەنگی خۆرەس و سێز" و "گەشتی ئینانا بۆ جیهانی مردن" باس دەکات.

فیلمەکە لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی کارزان کاردۆزییە، کاری سینەماتۆگرافییەکەی لەلایەن لانە دیارەوە بۆ کراوە، ئەکتەرانی بەشداربوو:
- بەرزان یونس
- کەنار سەرچڵ
- تەها محەمەد
- فەرهاد سەعدی

ئەم فیلمە دەبێتە بەشی دووەم لە سێیەنەی ئەفسانە لە دوای فیلمی 'گێلگامێش لە کوێیە؟'... هاوکات بەشی سێیەم لە ئەفسانەیەکی دێرینی کوردییەوە وەردەگیرێت.
کارزان کاردۆزی
ئەنفا8:
- ڕووداوەکانی لە شاری سۆلێ ڕوودەدەن
- دەسەڵاتێکی تاکڕەوی حکوم دەکات
- شەو هەمیشەییە و ڕۆژ بوونی نییە
- خۆرەس لە هێزی شۆپاژۆ، ڕاوی ئەندامانی گروپێکی خۆرپەرست دەکات

حەسەن فەلاح
44 خولەک پێش ئێستا