کتێبی دەروازەیەک بۆ فەلسەفە بڵاودەکرێتەوە

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • سەرەتایەکە بۆ تێگەیشتن لە فەلسەفە
  • فەلسەفە و کەسێتی فەیلەسووف ڕووندەکاتەوە
  • د. نەوزاد جەمال نووسیویەتی

ئەم کتێبە نوێیە، وەکو دەروازەیەک دەبێت بۆ تێگەیشتن و ڕۆچوون لە شێوازی بیرکردنەوەی فەیلەسووفان بەدرێژایی مێژوو.


وەکو لە ناوەڕۆکی کتێبەکەدا ئاماژەی پێ دراو:

  • تێگەیشتن لە چییەتی فەلسەفە پرسێکی تیۆریی سەخت و مەشقکردنە بە بیرکردنەوە و هۆشیاری
  • فەلسەفە ئامڕازە بۆ تێگەیشتن لە ژیان و کێشەکان
  • لەڕێگەی پرسیارەوە تێگەیشتن دروستدەکات

ئەم کتێبە لافی ئەوە لێنادات کە هەرچی وتراوە فەلسەفەی پوختە، چونکە هیچ کتێبێک سەبارە بە ناساندنی فەلسەفە، ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات کە تەواو فەلسەفەی پێناسە کردووە

د. نەوزاد جەمال
حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا