ئێمیڵی ویڵسن دووبارە وەرگێڕان بۆ ئۆدەسی دەکات
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- لە هەنگاوی سەرەتاوە وەرگێڕان بۆ ئۆدەسی دەکات
- ساڵی 2017 وەرگێڕانی بۆ وەشانە هاوچەرخەکەی کردووە
- یەکێکە لە دیارترین وەرگێڕانەکانی ئۆدەسی

ئێمیڵی ویڵسن، خانمە وەرگێری ناسراوی ئەمریکی، وەرگێڕی داستانی ئۆدەسی بۆ وەشانە هاوچەرخەکەی، ئاشکرای کردووە: بۆ جارێکی دیکە وەرگێڕان بۆ ئۆدەسی دەکەمەوە.
وەشانە نوێیەکە:
- درێژتر و فراوانتر دەبێت
- هاوتای وەرگێڕانەکەی دەبێت بۆ ئیلیاد
- شاعیرانەتر دەبێت
- پشت بە وردەکاریی زیاتری مێژوویی دەبەستێت
ئەمەش لەکاتێکدایە، کریستۆفەر نۆڵان، لە فیلمە نوێیەکەیدا، پشتی بە وەشانەکەی ساڵی 2017ی ویڵسن بەستووە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەکە، کە بەهۆیەوە دووچاری ڕەخنەیەکی زۆر بووەوە و جەختیان لەوە کردەوە: ئەو وەرگێڕانەی نۆڵان پشتی پێ بەستووە، فێمەنیستانەیە و هەڵەی مێژوویی تیادا بووە.

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا