بازاڕی کڵاشفرۆشان لە شەقامی سابونکەرانی سلێمانی

in
photo
حەمە سوور .

58 خولەک پێش ئێستا

یەکێک لە سیما دیار و بازاڕە کۆنەکانی شاری سلێمانی، گوزەری هەورامییەکانە لە شەقامی سابونکەران. هەر لە کۆنەوە ژمارەیەک لە پیشەوەران و کڵاشچن و بەرگدرووی تێدا کۆبووەتەوە، کە تایبەتن بەو کارە دەستییانەی، کە لە هەوراماندا هەیە. پیشەوەرانی بازاڕی کڵاشچن و کڵاش فرۆشەکان ساڵانێکی زۆرە بە کارەکایەنەوە سەرقاڵن و تائێستاش بەردەوامن. ئەو کڕیارانەی دەیانەوێت کاری دەستی و خۆماڵیی هەورامییان دەستبکەوێت ڕۆژانە ڕوو لەو بازاڕە دەکەن، بەتایبەتی بازاڕی کڵاشچن. ئەوەی ئێستا زیاتر بووەتە جێگەی سەرنج کڵاشی نەخشێندراوی ڕەنگاوڕنگی ئافرەتانە لە بازاڕەکەدا کە جاران تەنها کڵاشی پیاوانی تێدابوو، سەرەڕای بوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلی چینی و هاوردە، کە بووەتە هۆی نیگەرانیی خاوەن پیشەکان، بەڵام لەم بازاڕەدا زۆرترین کەلوپەلە بەدەستچنراوەکان هەیە. هەر ئەمەش وایکردووە سیمایەکی جیاوازتر بە گووزەرەکە بدات.