شاندی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی شاندی پەرلەمانی عێراق و تورکیا
کۆبوونەوەی شاندی پەرلەمانی عێراق و تورکیا

پووختەی هەواڵەکە:

  • بەسەرپەرشتی هەیبەت حەلبوسی و نوعمان کوڕتوڵموش شاندنی پەرلەمانی هەردوو وڵات کۆبوونەوە.
  • لەو گفتوگۆیەدا چەند پرسێکی هاوبەش و بەهێزترکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو پەرلەمانەکە کراوە.
  • پەرەپێدان و هەماهەنگی هەڵوێستەکان لەسەر ئاستیی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکان.

بەسەرپەرشتی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و نوعمان کوڕتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا شاندنی پەرلەمانی هەردوو وڵات گفتوگۆیەکی فراوانیان لەسەر چەند پرسێکی هاوبەشی نێوان بەغداد و ئەنقەرە کرد.



 ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق


فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاویکردووەتەوە، لەو گفتوگۆیەدا چەند پرسێکی هاوبەش و بەهێزترکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو پەرلەمانەکە کراوە، لەگەڵ پەرەپێدان و هەماهەنگی هەڵوێستەکان لەسەر ئاستیی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکان.


گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان


هەردوو شاندی پەرلەمانی عێراق و تورکیا، گفتوگۆیان لەسەر پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، دۆسیەکانی نەوت و ئاو، وزە، ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بازرگانی و وەبەرهێنان کردووە.

هەردوولا جەختیان لە پێویستی بەردەوامبوونی گفتوگۆ و هەماهەنگی نێوانیان و پاڵپشتیی ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنە هاوبەشەکان کردەوە، لەگەڵ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنیان.

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا