مێسی نزیکە لە کڕینی دووەم یانەی تۆپی پێ

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و براوەی جامی جیهانیی 2022، لە تەمەنی 39 ساڵیدا هەنگاوێکی دیکە بەرەو خاوەندارێتی یانەکانی ئیسپانیا دەنێت. دوای ئەوەی لە 16ی نیسانی ڕابردوودا بە فەرمی بووە خاوەنی یانەی "یو ئی کۆرنێلا" کە لە خولی پلە پێنجی ئیسپانیا یاریدەکات، ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە مێسی لە لێواری کڕینی یانەیەکی ئاست بەرزتردایە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ڕێککەوتنی سەرەتایی کراوە بۆ ئەوەی مێسی یانەی "سی دی ئێڵدێنسی ئیسپانی بکڕێت، کە تازە سەرکەوتووە بۆ خولی پلە دووی ئیسپانیا، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕی دارایی ئەم مامەڵەیە ئاشکرا نەکراوە.

یانەی ئێڵدێنس کە بنکەکەی لە شاری ئێڵدایە لە پارێزگای ئالیکانت، لە سەرەتای ئەم وەرزەدا ئەنجامی باشی بەدەستنەهێناوە؛ لە چوار یاریی یەکەمیدا دوو بەرامبەربوون و دوو دۆڕانی تۆمارکردووە و بە کۆکردنەوەی دوو خاڵ لە پلەی 20ەمی ڕیزبەندیی خولەکەدایە.

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا