هەولێر لە پێشەنگى بەردەوامە
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- دیالە بە ١٠ یاریزانەوە بەردەوام بوون
- گازى شیمال یەکسانبوونەکەى بە تامى بردنەوە بوو
لە گەڕە حەوتەمى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى هەولێر سەرکەوتنێکى گرنگى دیکەى بەدەستهێنا و لە یاریگەى خۆیدا بە دوو گۆڵى بێوەڵام لە دیالەى بردەوە و پارێزگارى لە پێشەنگى خولەکە کرد.
گۆڵەکانى هەولێر لە ڕێگەى یاریزانان، شوبەر عەلی و ئیبراهیم بایشەوە تۆمارکران.
لە یارییەکى دیکەى هەمان گەڕ، لە یاریگەى دهۆک، یانەى دهۆک میوانداریی گازى شیمالى کرد و یارییەکەش بە گۆڵێکى یەکسان بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
یارییەکانى ئەمشەو بەمشێوازە دەبێت
18:00
جۆلان-موسڵ
18:45
تەڵەبە -کەرخ
21:00
مینا -نەفتى میسان
نەورۆز-موسڵ
22:00
گەرمە - نەفت
هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا