ساڵانە 767 ملیۆن منداڵ بەرکەوتەی دووکەڵی جگەرەی دەستی دوون
گران جاف 55 خولەک پێش ئێستا
- جگەرەکێشانی دەستی دوو، واتە کەسێک دووکەڵی جگەرەیەک هەڵدەمژێت کە کەسێکی دیکە دەیکێشێت.
- جگەرەکێشانی دەستی دوو هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، نەخۆشییە زیندەچالاکییەکانی وەکو شەکرەی جۆری دوو و چەندین جۆری شێرپەنجە
ئامارەکانی ساڵی 2023:
- لە جیهاندا 2.71 ملیار کەس بەرکەوتەی جگەرەکێشی دەستی دوو بوون، لەو ژمارەیەش 767 ملیۆن کەسیان منداڵانی خوار تەمەن 14 ساڵ بوون
- 1.66 ملیۆن کەس بەهۆی ئەم جۆرە جگەرەکێشانەوە گیانیان لەدەستداوە
- لەم توێژینەوەدا ئاماری 204 وڵات لە ساڵی 1990-2023 کۆکراوەتەوە و لە کاریگەرییەکانی جگەرەکێشانی دەستی دوو لەسەر تەندروستییان کۆڵیوەتەوە
- ژمارەی ئەو کەسانەی جگەرەکێشی دەستی دوون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا زۆر زیاتر بووە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی جیهان
بۆچی منداڵان زیاتر بە جگەرەی دەستی دوو کاریگەرن؟
سیستمی بەرگری و هەناسەی منداڵان بەتەواوی گەشەیان نەکردووە، هەروەها خێراتر هەناسە دەدەن، ئەمەش وایکردووە هەڵمژینی دووکەڵی جگەرە کاریگەرییەکی زۆری هەبێت لەسەر تەندروستییان
ئەمەش هۆکارە بۆ زیادبوونی مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە وەکو هەوکردن و ڕەبۆ و خراپتربوونی نیشانەکانی ڕەبۆ.
گران جاف
55 خولەک پێش ئێستا