ئالپاکا ئیلهامبەخشی کولتووری هاوچەرخە
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئاژەڵی ئالپاکا ئامۆزای لامایە، کە بەشێک لە خەڵک جۆرەکانیان تێکەڵ دەکەن، چەند ڕاستییەک لەسەر ئەم ئاژەڵە بزانە:

- شەش هەزار ساڵ لەمەوبەر، لەسەر دەستی هۆزی ئینکا ماڵیی کراوە
- خورییەکەی سەرچاوەیەکی گەورەی جلوبەرگە، لە دروستکردنی جلوبەرگی نەریتیی وڵاتانە لاتینییەکان بەکاردەهێنرێت
- نیشتمانی سەرەکیی ئەم ئاژەڵە، شاخە سەوزەکانی کۆڵۆمبیا، ئیکوادۆر، چیلی و ئەرجەنتینە
- لە فۆلکلۆر و هونەری وڵاتانی ئەندێز بەردەوام وەکو سیمبول بەکاردەهێنرێت و ئاژەڵێکی پیرۆزی ناوچەکەیە
- سەرهەڵدانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم ئاژەڵەی لە ئاستی جیهانییدا ناساندووە و تێکەڵ بە کولتووری پۆپ و هاوچەرخ بووە

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا