ئەمشەو چامپیۆنزلیگ ئاگرینە

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمشەو بەشێکی دیکەی گەڕی یەکەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2026-2027 بەرێوەدەچێت، لە یەک شەودا چەندین یاریی گرنگ و چارەنووسساز بەڕێوەدەچن.

بەرشلۆنە و فاینۆرد

لە یەکەم یارییدا، بەرشلۆنە لە سپۆتیفای کامپ نو کاتژمێر 19:45 میوانداریی فاینۆرد دەکات.

کەتەلۆنییەکان یەکێکن لەو یانانەی تەنانەت پێش دەستپێکی چامپیۆنزلیگ بەربژێرن بۆ بردنەوەی نازناوەکە، چونکە لە دوو وەرزی ڕابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەستێکی بەرزییان پێشکەشکردووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی یاریزانی پێویست بەتایبەت لە هێلی بەرگریدا یەکێک بووە لەو هۆکارە سەرەکییانەی کە یانەکە نازناوەکە نەباتەوە.

ئەم وەرزە بۆ کەتەلۆنییەکان جیاوازە، لەگەڵ هانسی فلیکی ڕاهێنەر، گۆڕانکاریی و گرێبەستەک گەورەکانیان بردنەوەی نازناوەکە مەحاڵ نییە.

بەرشلۆنەی سەردەمی فلیک هێندە ورەیان بەرزە، وایلێهاتووە لە دوو وەرزی ڕابردووەوە ژمارەیەکی زۆر گۆل تۆماربکەن، ئەم وەرزەش لە چوار یارییان لە لالیگا، چوار بردنەوە و 17 گۆڵیان تۆمارکردووە، تەنیا دوو گۆڵیشیان لێکراوە.

شەڕی لیڤەرپووڵ و ئەتلەتیکۆ

لە یارییەکی دیکەی بەهێزی ئەمشەو، یاریی نێوان لیڤەرپووڵ و ئەتلەتیکۆ مەدریدە، کە لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بە ڕێدز کاتژمێر 22:00 بەڕێوەدەچیت.

هەردوو یانەکە تاوەکو ئیستا 11 جار رووبەرووی یەکدی بوونەتەوە، هەردوولا یەکی 4 بردنەوەیان هەیە و 3 یەکسانبوونیش روویداوە، تەنانەت لە ڕووی ژمارەی گۆڵیشەوە زۆر نزیکبوون لە یەکدی، بەڵام خاڵی بەهێزی لیڤەرپووڵ یاریگای خۆیەتی کە 6 سەرکەوتنی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ لەم یاریگایە و لەبەردەم هاندەرانی خۆیدا بەدەستهێناوە.

ئارسیناڵ و ناپۆلی

یارییەکی دیکەش هەیە کە چاوی زۆری لەسەرە، ئەویش ئارسیناڵ و ناپۆلیە، کاتێک لە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ڕووبەروودەبنەوە.

ئارسیناڵ وەرزی ڕابردوو تەنیا یەک بردنەوە نزیک بوون لە نازناوەکە، بەڵام لە یاریی کۆتایی بە پاریس سانجێرمان دۆڕان و خەونی چەند ساڵەیان شکستی هێنا، گەرچی ئەمساڵیش بەهەمان رۆحییەتەوە هاتوونەتەوە ناو ڕکابەرییەکە.

یەکەم یاریی گەنەرز لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ئاسان نابێت، چونکە ناپۆلی لە دوایین 24 یارییان لە چامپیۆنزلیگ گۆڵیان تۆمارکردووە.

مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا