یامال: ناپاڕێمەوە بۆ باڵۆن دۆر
ئەمشەو بەرشلۆنە کاتژمێر 19:45 لە سپۆتیفای کامپ نو و لە گەڕی یەکەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ میوانداریی فاینۆرد دەکات.
هاوکات دوێنێ سێشەممە، لیستی بەربژێرەکانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بڵاوکرایەوە، لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ، هاری کەین، لیۆنێل مێسی، رۆدری و عوسمان دێمبلی و چەندین یاریزانی دیکە بەربژیر بوون.
بۆ هیچ خەڵاتێک ناپاڕێمەوە
لەم بارەیەوە ڕۆژنامەوانێک لە لامین یامالی پرسی، هەستت چۆنە و ڕات چییە کە ئێمباپێ دەڵێت شایەنی خەڵاتەکەیە و عوسمان دێمبلیش ناوی تۆی نەهێنا لە لیستی باشترینەکان؟
پێموانییە پێویست بەوە بکات باسی خۆم بکەم، هەوڵ نادەم کەس ڕازی بکەم بەوەی شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆرم، هەموو کەسێک مافی خۆیەتی بەو شێوەیە بابەتەکە ببینێت کە دەیەوێت.من شانازی بەو وەرزەوە دەکەم کە لەگەڵ یانەکەم و هەڵبژاردەکەم پێشکەشم کرد، ئێمە بووینە پاڵەوانی جیهان و جارێکی دیکە لالیگامان بردەوە، ناتوانم داوای زیاتر لەوە بکەم.
پێموایە لەنێو ئەو یاریزانانەدا ئاستێکی زۆر نایابم پێشکەش کردووە و کارێکی زۆرم کردووە، بەڵام هەرگیز دەست ناکەم بە پاڕانەوە بۆ بردنەوەی هیچ شتێک.
لامین یامال، یاریزانی ئیسپانیا و بەرشلۆنە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا