پەروەردەی سلێمانی داوای دەستپێکردنەوەی سیستمی لە جیاتی دانانی مامۆستایان دەکات

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی
باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی

پووختەی هەواڵەکە:

  • پەروەردەی سلێمانی هۆشداری لە دروستبوونی بۆشایی لە میلاکاتی مامۆستایان پێش دەستپێکی خوێندن دەدات.
  • بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لە مانگی تەممووزەوە سیستمی "لەجیاتی دانان" بۆ مامۆستایانی گرێبەست ڕاگیراوە.
  • پەروەردەی شارەکە داوا دەکات ئەنجوومەنی وەزیران تایبەتمەندیی کەرتی پەروەردە لەبەرچاو بگرێت.
  • وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەی میلاکات و ڕاگرتنی گواستنەوەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدات.

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن، ڕاگرتنی سیستمی "لە جیاتی دانان" بۆ مامۆستایانی گرێبەست کێشەی کەمیی میلاکی لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دروستکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی شارەکە هۆشداری دەدات، ئەم بڕیارەی حکومەت بۆشایی لە پۆلەکانی خوێندندا دروست دەکات و داوا دەکات بەپەلە بڕیاری ڕاگرتنەکە هەڵبوەشێنرێتەوە تاوەکو پڕۆسەی پەروەردە تووشی پەککەوتن نەبێت.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی

  • پڕکردنەوەی بۆشایی میلاکات لە ڕێگەی سیستمی "لەجیاتی دانان" بۆ مامۆستایانی گرێبەست تا تەممووزی ڕابردوو بەردەوام بووە، بەڵام ئێستا بە بڕیاری حکومەت ڕاگیراوە.
  • بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکات ڕەچاوی تایبەتمەندیی وەزارەتی پەروەردە بکات و بڕیاری ڕاگرتنەکە هەڵبوەشێنێتەوە.
  • هۆشداری دەدرێت کە پڕنەکردنەوەی میلاک لە کاتی خۆیدا گرفت لە بەڕێوەچوونی دەوامی خوێندنگەکان دروست دەکات، بەتایبەت لە سنووری پەروەردەکانی دەرەوەی شار.

وەزارەتی پەروەردە و ئەنجوومەنی وەزیران

ئەنجوومەنی وەزیران لە مانگی تەممووزەوە پرۆسەی لەجیاتیدانانی بۆ سەرجەم گرێبەستەکان ڕاگرتووە؛ لە بەرامبەردا ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لە کۆبوونەوەی تایبەت بە دیاریکردنی ساڵنامەی خوێندندا بەدوای ڕێگەچارەدا دەگەڕێت. بەپێی بەدواداچوونی کەناڵ8، وەزارەت لە هەوڵدایە لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەی میلاکات و قەدەغەکردنی گواستنەوەی مامۆستایان، ڕێگری لە دروستبوونی بۆشایی لە پەروەردەکانی دەرەوەی شاردا بکات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی خۆپیشاندان دەکەن و دەچنە بەغداد

کاروانی کتێبی ساڵی نوێی خوێندن گەیشتە سلێمانی

20ی ئەیلول یان دواتر دەوامی خوێندنگاکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا