یامال بووە گەنجترین کاپتنی مێژووی بەرشلۆنە

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە میانەی بردنەوە گەورەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر فاینۆرد بە ئەنجامی 5-1 لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لامین یامال بووە بچووکترین کاپتن لە مێژووی یانە کەتەلۆنییەکەدا.

ئەستێرە لاوەکەی بەرشەلۆنە لە یارییەکەدا ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد، توانی گۆڵێک تۆماربکات و دوو ئەسیستیش بۆ هەریەک لە رافینیا و گابرێل جیسوز دروستبکات. لە خولەکی 71ـی یارییەکەشدا، کاتێک رافینیای بەرازیلی یاریگەی جێهێشت، نیشانەی کاپتنییەکەی رادەستی لامین یامال کرد.

یامال لە تەمەنی 19 ساڵ و 58 رۆژیدا نیشانەی کاپتنییەکەی وەرگرت، بەوەش ژمارە پێوانەییەکەی بۆیان کرکیچی شکاند، کە پێشتر لە ساڵی 2010ـدا و لە یارییەکی جامی شای ئیسپانیادا لە تەمەنی 20 ساڵیدا بچووکترین کاپتنی مێژووی بەرشەلۆنە بوو.

پێشتر هانسی فلیک، راهێنەری بەرشەلۆنە هەردوو کاپتنی یەکەم و دووەمی دیاریکردبوو کە رافینیا و پێدری بوون، بۆ سێ کاپتنەکەی دیکەش یاریزانانی یانەکە دەنگیان بە ئێرک گارسیا، فرێنکی دی یۆنگ و لامین یامال داوە.

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا