یونس لە کلاسیکۆ ئامادە نابێت

هەرێز جەمال 51 خولەک پێش ئێستا

  • جەوییە تەنیا بردنەوەیەکى هەیە
  • زەورا ئاستێکە بەرزى هەیە

ئەمشەو یارییەکانى گەڕى حەوتەم لە خولى ئەستێرەکانى عێراق دەستپێدەکات، یاریگەى کەربەلا ئامێز بۆ کلاسیکۆى خولەکە لە نێوان قوەجەوییە و زەورا دەکاتەوە

جەوییەى پاڵەوانى وەرزى ڕابردوو ئاستێکى بەرز پێشکەش ناکەن و تەنیا خاوەنى بردنەوەیەکن، لە بەرامبەردا زەورا بە ڕابەرایەتى باسم قاسمى ڕاهێنەرى دەستپێکیکى باشیان هەیە و ئەمشەویش دەیانەوێت کلاسیکۆ بۆ خۆیان یەکلا بکەنەوە.

یونس مەحموود ئامادە نابێت

یونس مەحمود، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، لە یاریی کلاسیکۆی خولى ئەستێرەکانى عێراق لەنێوان قوە جەوییە و زەورا ئامادە نابێت کە بڕیارە ئەمشەو لە یاریگەى کەربەلا بەڕێوەبچێت.

هۆکاری ئامادەنەبوونی یونس مەحموود، گەشتکردنی بۆ سویسرایە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەندامانى دەستەى گشتی فیدراسیۆنى تۆپى پێى جیهان.

بەم شێوەیە، سەرۆکی فیدراسیۆنەکە  لە یەکێک لە گرنگترین یارییەکانی وەرزی ئەمساڵى خولەکە ئامادە نابێت و لە جێگەى ئەو چەند ئەندامێکى فیدراسیۆنەکە لە یاریگە بینەرى یارییەکە دەبن.

هەرێز جەمال

51 خولەک پێش ئێستا