دەنگۆی بوونی پەیوەندیی ترەمپ بە ژنە یاریدەدەرێکییەوە بڵاودەبێتەوە

رۆزا حیسام 43 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • دەنگۆی بوونی پەیوەندیی ترەمپ بە ژنە یاریدەدەرێکییەوە بڵاودەبێتەوە.
  • لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆی هەبوونی پەيوەندیی نزيک و دۆستانە لە نێوان ناتالی هارپ، ياريدەدەری باڵای سەرۆکی ئەمريکا و دۆناڵد ترەمپدا بووە مانشێتی ميديان ئەمریکا.
  • لەسەر ئەم دەنگۆیانە، ميلانيا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا لە ڕێگەی ياريدەدەرێکيیەوە هەڵوێستی خۆی لە بارەيەوە ڕاگەياندوو.

مارک بێکمان، ڕاوێژکاری باڵای ميلانيا ترەمپ لە ديمانەيەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵايەتیی يوتيوب بڵاوکرايەوە، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن پەیوەندی ترەمپ لەگەڵ ناتالی هارپ پەيوەندييەکی نادروست و نائاسایی و ناياسایی بێت.


هێرشەکان بۆسەر پرینتەرى مرۆیی

  • بێکمان: هەموو ميديا هێرشدەکاتە سەر کەسێکی ماندوو و بە توانا و زیرەکی وەک ناتالی هارپ.
  • بێکمان: کاتی ئەوە هاتووە ئەو ڕۆژنامەوانانە کاری خۆيان بکەن و واز لە قسە و قسەڵۆک بهێنن.
  • ناتالی هارپ لە خولی يەکەمی سەرۆکايەتیی ترەمپەوە وەک ياريدەدەری سەرۆک لە کۆشکی سپی کاردەکات، بە کەسێکی زۆر دڵسۆزی ترەمپ ناودەبرێت و نازناوی (پرینتەری مرۆیی) لێنراوە، چونکە هەميشە پرنتەرێکی پێيە و لە هەموو شوێنێک هەواڵ و نووسين و بابەتەکانی ميديا و سۆشياڵ ميديا بۆ ترەمپ دەنووسێتەوە و ئاگاداری دەکاتەوە.
  • پۆستەکانی ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵايەتیی تروس دوای ئەوەی بۆی دەخوێنێتەوە، لە لايەن ناتالييەوە دەنووسرێت.
  • ناتالی تەمەنی 35 ساڵە و پێشتر پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی بووە، ئەو لە ساڵی 2020  ناوبانگی دەرکرد کاتێک ڕایگەیاند کە یاسای "مافی تاقیکردنەوەی دەرمان کە ترەمپ واژۆی کردبوو، ژیانی ئەوی لە شێرپەنجەی ئێسک ڕزگار کردووە، لەو کاتەوە دڵسۆزییەکی بێسنووری بۆ ترەمپ هەیە.
  • بە گوێرەی ياساکە ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشييە کوشندەکان دەبن دەتوانن بەبێ ئەوەی لەلايەن دەزگای خۆراک و دەرمانی ئيدارەی ئەمريکاوە ڕەزامەندی درابێت لەسەر دەرمانێک، داوای بکەن و بەکاری بهێنن.
  • مانگی ئابی ئەمساڵ چەند نامەیەکی کۆنی هارپ بۆ ترەمپ دزەیان پێکرا کە تێیدا نووسیویەتی "تۆ تەنيا شتی بۆم گرنگ بێت"، "پارێزەر و پاسەوانی خۆمی لەم ژيانەدا".

دیارى ترەمپ بۆ هارپ

ڕۆژى چوارشەممە، 9ـى ئەیلوول، لە ميديای ئەمريکادا ئاشکرا بوو کە دۆناڵد ترەمپ بڕی 45 هەزار دۆلاری وەک دياری پێشکەش بە هارپ کردووە، ئەم نزیکییە زۆرە وایکردووە، هەندێک نەیاری سیاسی تانەی لێبدەن و دەنگۆی جۆراوجۆری لەسەر دروست بێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ميديایی و نووسەرانی ژیاننامەی ترەمپ، وەک مایکڵ ۆڵف، جۆرێک لە ململانێی دەسەڵاتی یان سارد لە نێوان میلانیا و ناتالی هارپدا هەیە، دەگوترێت میلانیا لە ئامادەبوونی بەردەوامی هارپ لە نزیک هاوسەرەکەی بێزار بووە و تەنانەت زۆرجار ئامادە نەبووە لەو شوێنانە دەربکەوێت کە هارپی لێیە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

دووشەممە دادگاییکردنەوەی ترەمپ دەستپێدەکاتەوە

دادگای باڵای ئەمریکا داوایەکی دۆناڵد ترەمپی رەتکردەوە

رۆزا حیسام

43 خولەک پێش ئێستا