شاکارەکەى کۆمۆ
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەمشەو یانەی کۆمۆى ئیتاڵى بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا لە یاریگای «جۆسێپی سینێگالیا» یەکەم یاریی خۆى لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ئەنجام دەدات.
سێسک فابریگاس لە ساڵی2022دا وەک یاریزان پەیوەندیی بە کۆمۆوە کرد، لەو کاتەدا یانەکە هێشتا لە (سێریا بی) بوو، دواتر بوو بە ڕاهێنەریان، دوای21ساڵ یانەکەی گەڕاندەوە خولی (سێریا ئەی) و دواتر گەیشتنە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەورووپا
یاریگایەک کە ڕاستەوخۆ لە کەنار دەریاچەی کۆمۆ هەڵکەوتووە و بە ئاو، چیاکان و یەکێک لە دیمەنە هەرە سەرنجڕاکێشەکانی جیهانی تۆپی پێی ئەوروپا دەور دراوە.

هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا