لە تورکیا ئەندامانی گرووپێکی تاوانکاریی نەوجەوانان دەستگیرکران
عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- لە تورکیا ئەندامانی گرووپێکی تاوانکاریی نەوجەوانان دەستگیرکران.
- ئەندامانی ئەو گرووپە تاوانکارییە، بە نیازبوون لەگەڵ کردنەوەی دەرگاى ناوەندەکانى خوێندن، هێرش بکەنە سەر چەند خوێندنگەیەک.
- گرووپەکە بەنیاز بووە ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو هێرش بکەنە سەر چەند خوێندنگەیەک.
ئەمڕۆ هەینى، 11ـى ئەیلوول، داواکاریی گشتیی ئەنقەرە ڕایگەیاند، لە 22 شاری باکووری کوردستان و تورکیا، ئۆپراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی گرووپێکی تاوانکاریی نەوجەوانان بەڕێوەچووە، کە بە گرووپی "سی 31 کەی"، ناسراون.
لایەنى دادوەرى چ هەنگاوێکى هەڵگرتووە لەبەرامبەر گرووپەکە
- لە 32 کەس کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە، 27 کەسیان دەستگیرکراون کە زۆبەیان مێردمنداڵن.
- گرووپەکە لە پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە، ئاژەڵیان ئەشکەنجە داوە، ڤیدیۆی نەشیاویان بڵاکردووەتەوە و سوکایەتییەکان بە بەها کۆمەڵایەتییەکان کردووە
- ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، پلانیان هەبووە ڕۆژی دووشەممەى داهاتوو، لەگەڵ کردنەوەی دەرگای خوێندن، هێرش بکەنە سەر سێ خوێندنگە.
گرووپەکە لە ڕابردوودا ئەو منداڵەی بە قارەمان ناوبرد، کە نیسانی ئەمساڵ لە شاری مەڕەشی باکووری کوردستان، هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەک و نۆ مامۆستا و قوتابی کوشت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
لە تورکیا 147 گومانلێکراوی داعش و باندێکی تاوانکاری دەستگیرکران
عەدنان ئەحمەد
2 کاتژمێر پێش ئێستا