نرخی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ فەرمانگەکانی دەوڵەت زیادکرا

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • نرخی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ فەرمانگەکانی دەوڵەت زیادکرا.
  • کۆمپانیای گشتیی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق: بەرزکردنەوەی نرخی بەرهەمە نەوتییەکان تەنیا بۆ فەرمانگەکانی دەوڵەت و کەرتەکانی دیکەیە.

کۆمپانیاکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بە زیادکردنی نرخی بەرهەمە نەوتییەکان، تەنیا بۆ فەرمانگەکانی دەوڵەت و تەواوی کەرتەکانی دیکەیە.


زیادکرنى نرخ هاوڵاتییان دەگرێتەوە؟

  • زیادکردنی نرخەکان هاوڵاتییان ناگرێتەوە و سووتەمەنییان بە نرخی پاڵپشتیکراو پێدەدرێت.
  • کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق: بەرزکردنەوەی نرخەکە تەنیا بۆ فەرمانگەکانی دەوڵەت و کەرتەکانی دیکەیە.

بە گوێرەى زانیارییەکان، نرخی لیترێک بەنزینی نۆڕماڵ لە 450 دینارەوە بۆ 750 دینار، نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن لە 850 دینارەوە بۆ هەزار دینار بەرزکراوەتەوە و بۆ لەمەودوا نرخى بەنزین بە فەرمانگەکان دەدرێت.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا