د. زاریا شیروان: هەموو دەردراوێکی زێ مانای بوونی هەوکردن نییە!

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
بەشێک لە دەردراوەکانی زێ مەترسیدارن
بەشێک لە دەردراوەکانی زێ مەترسیدارن

د. زاریا شیروان، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، دەڵێت '' لە ئەم کاتانەدا دەردراوی زێ نائاساییە'' 

  • دەردراوەکە بۆنێکی بەهێز یان ناخۆشی هەبێت
  • دەدراوەکە ڕەنگی زەرد، سەوز، یان خۆڵەمێشی بێت
  • پێکهاتەی دەردراوەکە  چڕ و پەنیری بێت
  • خانمەکە خوران، سووتانەوە و سووربوونەوەی هەبێت
  • خانمەکە ئازاری حەوز یان تای هەبێت

هۆکارەکانی بوونی دەردراو لە زێی خانماندا چین؟

  • تووشبوون بە بەکتریا و ڤایرۆس
  • گۆڕانی ئاستی هۆڕمۆنەکان
  • دووگیانی
  • هێلکەدانان

ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

  • نیشانە بەردەوامەکان یان نائاساییەکان پشتگوێ نەخرێن
  • هەڵسەنگاندنی پێشوەختە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە ئاڵۆزییەکان و دڵنیابوون لە چارەسەری گونجاو

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

گۆڕانکارییە ئاسایی و نائاساییەکانی دەردراوی زێی خانمان کامانەن؟

سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا