چیرۆکى کارتە سوورەکەى بوفۆن لە چامپیۆنزلیگ

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

جیان لویجى بوفۆن، گۆڵپاڕێزى پێشووى هەڵبژاردەى ئیتاڵیا و یانەى یۆڤانتۆس ، لە کتێبە نوێیەکەیدا دەڵێت: "تاوەکوو ئەمڕۆش نازانم بۆچی لە یاریی نێوان یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدریددا کارتی سوورم وەرگرت، لە کاتێکدا ئەوە یەکەم کارتی سوور بوو لە مێژووی وەرزشیمدا.»

لە ساڵى 2018 لە یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابێو بوو. ڕیاڵ مەدرید لە یاریی یەکەمدا بە سێ گۆڵى بێوەڵام براوە بوو بەڵام یۆڤانتۆس لە یاریی دووەمدا ڕیمۆنتاداى ئەنجامدا و سێ گۆڵەکەى تۆمارکردەوە، لە کۆتا خولەکى یارییەکە مایکڵ ئۆلیڤەرى ناوبژیوانى یارییەکە بڕیاری لێدانى سزاى بۆ ریاڵ هەژمار کرد، لەسەر ئەو حاڵەتە یاریزانانی یۆڤانتۆس دەستیان کرد بە ناڕەزایی.

بوفۆن، کە ئەوکات کاپتنی خانمە پیرەکە بوو، چوو بۆ لای ئۆلیڤەر و بە توندی ناڕەزایی خۆی دەربڕی، بەڵام ناوبژیوان کارتی سووری بۆ بوفۆن دەرهێنا؛ ئەمەش یەکەم کارتی سوور ئەو گۆڵپارێزە لە چامپیۆنزلیگ.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا