پێشمەرگەى سلێمانى یارییەکانى دەستپێدەکات

هەرێز جەمال 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • ڕاهێنەرو ستافى نوێ سەرپەرشتى تیپەکە دەکەن
  • 4  پیشەگەرى نوێ لە پێکهاتەکەن

یانەى پێشمەرگەى سلێمانى ئەمڕۆ بە میوانداریی لە مەسافى شیمال یارییەکانى ئەم وەرزەى خولى نایابى عێراق دەستپێدەکات و دەیەوێت لە یەکەم دەرکەوتنیان لە یاریگەى خۆیان یەکەم سێ خاڵى وەرزەکە بچنەوە.

یارییەکەى ئەمڕۆ کاتژمێر 16:00 لە یاریگەى فەرماندەیی تایبەت بە یانەى پێشمەرگەى سلێمانیە، نوێنەرەکەى سلێمانى لە خولى نایابى عێراق ماوەى زیاتر لە مانگێکە دەستى بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەم خولە کردووە و دەیانەوێت ئەم وەرزە ڕکابەرى پلەکانى پێشەوە بکەن بۆ سەرکەوتن بۆ خولى ئەستێرەکانى عێراق لە وەرزى داهاتوو.

پێشمەرگەى سلێمانى بۆ ئەم وەرزە ئەرکى ڕاهێنەرى بەخشیووە بە ماهر عوگلەى ڕاهێنەر، گرێبەستى چەند یاریزانێکى وەرزى ڕابردووى نوێکردووەتەوە و چەند یاریزانێکى نوێ و چوار پیشەگەریش ئەم وەرزە درێسى ئەو یانەیە دەپۆشن.

هەرێز جەمال

1 کاتژمێر پێش ئێستا