برژەنگی دەستکرد گەنەی پێست ڕادەکێشێت

گران جاف 1 کاتژمێر پێش ئێستا

خانمان برژەنگی دەستکرد بۆ پڕبوونەوە و جوانبوونی برژەنگ دادەنێن، ئاگاداری ئەم زیانە تەندروستییەی نین:

  • توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت: برژەنگی دەستکرد گەنەی پێست ڕادەکێشێت
  • ئەم گەنەیە دەبێتەهۆی سووربوونەوە و وشکبوونی چاو
  • لە توێژینەوەکەدا نیوەی بەشداربووان باسیان لەوە کرد کە ئەزموونی خوران، سووربوونەوە، ناڕەحەتی و ئاوکردنی چاویان کردووە
  • لەو خانمانەی زیاتر لە 10 جار برژەنگی دەستکردیان داناوە، 85%ـیان چەورییەڕژێنی چاویان گیرابوو، بەمەش تووشی وشکبوونەوەی چاو بوون
  • لە بەشێکی دیکەی توێژینەوەکەدا دەرکەوت، لە 25 خانم کە زووزوو برژەنگی دەستکردیان دادەنا، 24ـیان جۆرە گەنەیەک لە برژەنگیاندا هەبوو بەناوی Demodex folliculorum
  • توێژەران دەڵێن بەیەکەوەنووسای برژەنگ، پاکنەکردنەوەی و دووبارەکردنەوەی، دەبنەهۆی ڕاکێشانی گەنە و گەنەکەش دەبێتەهۆی گرفتەکانی چاو وپێڵووی چاو
  • توێژەران دەڵێن پێویستە خانمان ڕۆژانە دوو جار برژەنگە دەستکردەکەیان بە جێڵ و شانەی تایبەت بە برژەنگ پاک بکەنەوە (نابێت جێڵەکە ماددەی پارێزەری تێدا بێت).
  • دەرمانی دژەمشەخۆریش دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ ڕێگریکردن لە گەنە
گران جاف

1 کاتژمێر پێش ئێستا